PM:12:45:31/12/2025
6216 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی خانەنشینیی عێراق دەڵێت، تەواوی رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی خانەشینان کۆتایی هاتووە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام دەست بە دابەشکردنی مووچەكانیان دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥حوسام عەبدولسەتار، یاریدەدەری سەرۆکی دەستەی گشتی خانەنشینیی لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، "دەستەکەیان هەموو رێکارە کارگێڕی و داراییەکانی تایبەت بە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی یەک کۆتایی پێهێناوە".
ئاماژەی
بەوەشکرد، داتاکانی تایبەت بە مووچە بۆ بانکە باوەڕپێکراوەکان نێردراون، وەک
ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە بە شێوەیەکی پلەبەندی و
بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە کاریان پێ دەکرێت.
وەزارەتی
دارایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگهیاند، پارهی تهواو بۆ دابهشكردنی مووچهی
مانگی ١٢ـی ٢٠٢٥، خهرجكراوه و پڕۆسهكه كۆتاییهاتووه، له چهند رۆژی داهاتوودا
ئامادهكاریهكان بۆ دابهشكردنی مووچهی مانگی داهاتوو دهستپێدهكات.