سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین؛ مسقاڵێک زێڕ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:01:22:31/12/2025

17188 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، ماوەی سێ رۆژە دەستی کردووەتەوە بە دابەزین و بەجارێک زیاتر لە ٢٠٠ دۆلار لە ئۆنسەیەک دابەزی.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و ٣٢٥ دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە ١٤٣ هەزار دینار هەژمار کراوە.

ئەم نرخەی ئەمڕۆ بۆ ئۆنسەیەک تەنیا لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر نزیکەی ٤٠ دۆلار دابەزیوە.

سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٩١٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٧٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٥٠ هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ ٣٠ گرام و ١٠٠ سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە شەش مسقاڵ و ٢٥٠ گرام زێڕە.













گەلەری