PM:05:21:31/12/2025
840 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی کۆیە دەڵێت، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کۆیە بۆ دوکان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هاتووچۆی كۆیه، رووداوه‌كه‌ی سه‌ر رێگای كۆیه - دوكان له نزیك گوندی سێوه‌سه‌ن له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی تۆیۆتا كراون و ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پیكاب روویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
له ده‌رئه‌نجامی رووداوه‌كه شۆفێری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كروان و دوو سه‌رنشینی
گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو سه‌رنشینی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها شۆفێری
ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پیكاب و سه‌رنشینێكی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش برینداربوون.