سەردێڕ:

ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان بەشێوەکەی بەرچاو زیادیانکردووە

PM:04:08:31/12/2025

728 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی هەرێم دەڵێت، بەهۆی بارانی ئەم دواییانەوە، بەنداوی دەربەندیخان ئاستی ئاوەکەی چوار مەتر و نیو زیادیکردووە و بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکانیش دەڵێت، تەنها لەم مانگەدا ئاستی ئاوی بەنداوەکە سێ مەتر و نیو زیادیکردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەکانی رابردووەوە چوار مەتر و نیو زیادی کردووە.

وتیشی، لە مانگی ١٢ـی ئەمساڵدا ئاستی ئاوی بەنداوەکە سێ مەتر و نیو بەرزبووەتەوە و کۆی گشتیی زیادبوونی ئاو گەیشتووەتە ٢٥٠ ملیۆن مەترسێجا و هێشتاش چوار مانگ ماوە لە وەرزی دابارین و مانگی سێ باشترین وەرزە بۆ گلدانەوەی ئاو.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی سلێمانیش دەڵێت، سەرجەم پۆند و بەنداوە بچووکەکانی سنووری سلێمانی سەرڕێژبوونە و نزیکەی ٧٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاویان تێدا گلدراوەتەوە.













گەلەری