وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری هەڵاوسانی لەسەر هەردوو ئاستی مانگانە و ساڵانە بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئامارەکە، هەڵاوسان لەسەر ئاستی ساڵانە لە عێراق کەمیکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەبدول زەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، "رێژەی هەڵاوسان لەسەر ئاستی مانگانە و لە مانگی تشرینی دووەمدا بە رێژەی ٠،٥٪ دابەزیووە و لەسەر ئاستی ساڵانەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی ١٪ دابەزینی تۆمارکردووە.
جەختیشدەکاتەوە
دابەزینی رێژەی هەڵاوسان لە پۆڵێنی بەشەکاندا جیاوازی هەیە، بۆ نموونە لە خۆراک و
خواردنەوە نا کحولییەکاندا بەڕێژەی ١،٣٪ دابەزینی تۆمارکردووە و هەروەها بەشەکانی
دیکەی وەکو کریی شوێنی نیشتەجێبوون و جل و بەرگ و شمەک و خزمەتگوزارییەکان رێژەی
جیاوازی دابەزین لە نرخەکان تۆمارکراوە.
دەشڵێت، لە
بەرامبەر ئەو دابەزینەدا هەندێک بەش و خزمەتگوزاری هەیە وەکو خوێندن و گواستنەوە و
رێستۆرانتەکان رێژەی هەڵاوسان و نرخەکانیان وەکو خۆیان ماونەتەوە و لە
بەرامبەریشدا هەندێکی دیکە وەکو جگەرە و توتن و ئامێرەکارەباییەکان بەرزبوونەوەیان
تۆمارکردووە.
وەزارەتی
پلاندانان سەبارەت بە کۆی ساڵەکە و بەشێوەیەکی گشتی دەڵیت، ئاستی هەڵاوسان
دابەزیووە، بەرواد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو نرخەکان بەڕێژەی ١٪ کەمبوونەتەوە .