PM:04:39:31/12/2025
504 جار خوێندراوەتەوە
سەرجەم رێگاکانی پارێزگای هەولێر بەستوویانە و داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت تا بۆیان دەکرێت نەچنە دەرەوە، داوایش لە سەرجەم گەشتیاران دەکات، یارمەتی تیمەکان بدەن بۆ خاوێنکردنەوە و راماڵینی بەفر لە رێگاکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پارێزگای هەولێر لە هۆشدارییەکدا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ هاتنی شەپۆلی سێیەمی بەفربارین کە لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە، "داواکارین لە هەموو خەڵک لەبەر بوونی بەستەڵەک و بەستان ئەو رێگایانە بەکارمەهێنن بەتایبەتی بارهەڵگرەکان، ئەگەر زۆر پێویست نەکا با خۆیان لەو رێگایانە نەدەن، بەتایبەتی رێگای سەرەکی گۆمەسپان – سماقوڵی".
ئاماژە
بەوەشکراوە، پلەی گەرما زۆر دادەبەزێت و دەچێتە ژێر سفر پلەی سیلیزی، بۆیە
هاوڵاتیان هەتا دەکرێت ئۆتۆمبێلەکانتان دەبڵ ئەکسل بێ و زنجیر لە تایەکان زۆر زۆر
پێویستە.
پارێزگای
هەولێر داواش لە سەرجەم گەشتیاران دەکات، یارمەتی تیمەکانمانیان بدەن بۆ
خاوێنکردنەوە و راماڵینی بەفر لە رێگاکان.