PM:03:23:31/12/2025
632 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بەمەبەست رێگری لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەکرێت و دەشڵێت، ئومێدەوارین کابینەی نوێی فیدراڵیش، لە ئاییندەیەکی نزیکدا، لەسەر بنەما و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان پێک بهێنرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزبایی لە گشت هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، ساڵی رابردوو، ساڵی چەندان دەستکەوت و ئەنجامدانی چەندان پرۆژەی گرنگ و ستراتیجی بوو، لە هەمانکاتدا ساڵی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانیش بوو.
لەبارەی
پیکهێنانی حکومەتی هەرێمەوە ئاماژەی بەوەکردووە، هیوادار و خوازیارین لە ماوەیەکی
نزیکدا، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێک بهێنرێت، کە بە مەبەست رێگری لە پێکهێنانی
کراوە.
باسی
لەوەشکردووە، ئومێدەوارین کابینەی نوێی فیدراڵیش، لە ئاییندەیەکی نزیکدا، لەسەر بنەما
و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان پێک بهێنرێت و پێویستە چیتر
بەرژەوەندیی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک.