PM:12:29:31/12/2025
896 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ـی ئەمساڵ تەواوبووە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، هەموو حساباتێکی دارایی ٢٠٢٥ـیان لە تەواوی عێراق و لەگەڵ هەرێمیش داخستووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی رێکارەکانی دابینکردنی بودجەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ١٢ تەواوکردووە.
هاوکات لەو بارەیەوە
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، هەموو حساباتێکی دارایی ساڵی ٢٠٢٥ـیان لە تەواوی عێراق و لەگەڵ هەرێمیش
داخستووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بۆ دوو مووچەکەی کۆتای ئەمساڵیش لە ئەستۆی هەرێم خۆیەتی چونکە
جیاوازی زۆری خەرجی و داهاتی چەند مانگێکیان لەگەڵ هەرێم هەبووە.