سەردێڕ:

بەهۆی خراپی کەشوهەواوە پشوو بۆ ژینگەپارێزان راگەیەندرا

PM:06:47:28/12/2025

4972 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانییەکانی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما، بڕیاردرا سبەی دووشەممە بکرێتە پشوو بۆ ژینگەپارێزان لە زۆنی یەکی ئیدارەی گەرمیان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیاندا هاتووە، "لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای خۆڵ و خاشاک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی رووی لە ناوچەکە کردووە و لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی کارمەندانی ژینگەپارێز، بڕیاردرا سبەی دووشەممە پشووی فەرمی بێت".

ئاماژە بەوەکراوە، پشووەکە تایبەتە بە ژینگەپارێزانی هەردوو کۆمپانیای، ئانزو کونسترەکشن، و خاکی عەفرین دەگرێتەوە، کە لە سنووری زۆنی یەکی ئیدارەی گەرمیان کار دەکەن.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی سەرما و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرماکە توندتر بێت.













گەلەری