PM:07:42:28/12/2025
1104 جار خوێندراوەتەوە
لە سنووری ئیدارەی زاخۆ لەکاتی پاککردنەوەی رێگا لە بەفر، مینێکی چێنراو بە ئامێرێکی تیمەکانی بەفر راماڵین تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە دەڤەری سیاراستەورێ کە ناوچەیەکی سنوورییە و دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەکاتی پاکردنەوەی رێگا لە بەفر مینێکی چێنراو بە ئامێرکی تیمەکانی بەفر راماڵین تەقیەوە و بەهۆیەوە شوفێری ئامێرەکە و گەشتیارێک بریندار بوون.
هەر بەپێی
زانیارییەکان، دوای رووداوەکە هەردوو بریندارەکە بە مەبەستی چارەسەرکردن رەوانەی
نەخۆشخانە کراون.
شۆفێرەکە کە
تەمەنی ٣١ ساڵە بریندار بووە، لەگەڵ گەشتیارێکی خەڵکی زاخۆ کە بۆ بەفر چووەتە جێگەکە،
ئەویش بریندار بووە و تەمەنی ٢٧ ساڵە.