سەردێڕ:

خشتەی مووچەی مانگی ١٠ بڵاوکرایەوە

PM:02:24:28/12/2025

1112 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەینێ دووشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەینێ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

بەپێی لیستەکە، سبەینێ دووشەممە: مووچەی خانەنشینی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان و بەرکەوتوانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥:

مووچەی وەزارەتەکانی مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە، دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری دارایی، خاوەن پێداویستی تایبەت و ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ،داد و ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستەنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شاراوەنی و گەشت و گوزار، کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و لاوان، کارەبا و ئەوقاف و کاروباری ئایینی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم دابەشدەکرێت.

چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥:

مووچەی وەزارەتەکانی و پێشمەرگە(دیوان، لیواکان) و یەکەی ٧٠ و ٨٠ و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، دابەش دەکرێت.













گەلەری