سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە بۆرییەکی سەرەکی غاز لە داقوق تەقییەوە

PM:07:31:28/12/2025

1588 جار خوێندراوەتەوە

بۆرییەکی سەرەکی کۆمپانیای غازی باکوور لە داقوق بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە تەقییەوە و بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکەی بێ کارەبا کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لەناو کۆمپانیای نەوتی زەمبوور رایگەیاند، "بەهۆی دروستبوونی لافاوێکی بەهێز، یەکێک لە بۆرییە سەرەکییەکانی گواستنەوەی غازی باکوور تەقییەوە و بەهۆیەوە کارەبای بەشێکی زۆری ناوچەکە بڕا".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگەی ئەو بۆرییەوە غازی کۆمپانیای زەمبوور بۆ بەشی کارەبای ناحیەی تازە لە باشووری پارێزگای کەرکوک دەگوازرایەوە، لەئێستاشدا لەهەوڵدان کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن و کێشەکە چارەسەر بکەن.

هەر ئەمڕۆ لە خورماتوو پردی پشتێنەی ناوچەکە ئاوبردی و بەسەدان بارهەڵگر لەو رێگایەدا مانەوە.













گەلەری