PM:02:01:24/12/2025
26816 جار خوێندراوەتەوە
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانی بچڕ بچڕ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەی سنووری وەک پێنجوێن و حاجی ئۆمەران و کێلێ لەگەڵ ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر باری، هاوکات پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دابەزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ وتی، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لە لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک، ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین نمە بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت، تاکو دوای نیوەرۆ و دواتر کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە، کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کۆتای هاتووە.
سەبارەت
بە کەشوهەوای سبەینێ وتیشی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێ کات پەڵە هەور و نیمچە
هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە گەرمیان دەبێت کە ١٨ پلەی سیلیزییە
و نزمترینیش لە سۆران دەبێت کە ١١ پلەی سیلیزییە.