سەردێڕ:

کۆکردنەوەی چەکی گروپەکان لەنێوان، فشاری ئەمریکا و رەتکردنەوەی نێوخۆیی

PM:06:25:23/12/2025
644 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز رەئوف
+ -

چەکدانان پێناسەیەکی گرنگ هەڵدەگرێت لەلای ئەو کروپانەی چەکیان لەدەستە، ئەویش واتە :ئێمەهێزی خۆمان پێش هەمووشتێک لەدەست دەدەین،کەواتە ڕادەستکردنی چەک = بە شکستی ستراتیژی ئەوهێزانە.

بۆیە چەکدانانی گروپەکان لەعێراق هێندە پرۆسەکی ئاسان نییە، لەژێر فشار و هەڕەشەی ئەمریکادا، هەموو شتێک کۆتایی بێت.

شتێک کەزۆرگرنگە لەوبوارەدا فەرمانێکی ئاینی نوێ بە هاوشێوەی ئەو سەرچاوەیەی کە لەساتێکی قەیرانی گەوەری وەک شەڕی داعش دا چەکیان پێ هەڵگیرا، ئاواش پێیان دابنێت، ڕەنگبێ کاریگەرتربێت بۆئەو پرۆسیە،وەک لەفشاری ئەمریکاو هەڕەشەی ئیسرائیل.

چەک دانانی ئەو گروپانە لەلایەکی ترەوە بریتیە لە دابڕانی ئەو گروپانە لەمیحوەری یەکگرتوویی شەڕو هەڵوەشاندنەوەی دوکتۆرینی ئەمنی ئێران کە ڕەنگڕێژکراوە بۆ بەڕێوەبردنی دیمەنی جیۆپۆلتیکی کە لەڕێی پەیوەندی ئاسایشی و ئایدیۆلۆژی و ئابوری و بەرژەوەندییە جۆراوجۆرەکان هاتۆتە کایەوە ،ئەمەش وادەکات نفوزی ئێران زیاتر لەڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرەو پاشەکشە بچێت.

ڕادەستکردنی چەک، لەهەمانکاتدا واتە ڕادەستکردنی ئەو ملیاران دۆلارەی کەلەبەشێک لە داهاتی بەندەر و فڕۆکەخانەکان و بانکەکان و نوسینگەی ئاڵۆگۆڕی دراو سپیکردنەوەی پارە و قاچاغی دەرمان و کەرتی نەوت و وزە گواستنەوەی کەل و پەلی بازرکانی دەستیان دەکەوێت، کاتێکێش هەموو ئەمانە لەدەست دەدەیت یان بەشێکی زۆری، ئەوە پێگە سیاسی و کۆمەڵایەتیی و پشکه حکومیەکەش لەدەست دەدرێت.

بۆیە بابەتەکە ئاڵۆزە، دەکرێت بەرژەوەندییەکان و کەمکردنەوەی نفوزی ئێران لەنێوان گروپەکان و لایەنی فشار هاوسەنگ بکرێت لەپرۆسەیەکی وردو لەسەرخۆ هەتا دەگاتە قۆناغێکی باڵاتر، بۆ کۆتایی هێنان بە ئەو پرۆسەیە کەچەک کۆکردنەوەیە لەدەستی دەوڵەتدا کەئەمە هێشتا زۆری دەوێت، ئەمریکاش ناتوانێت هێندە بەتوندی فشاربکات چونکە لەوکاتەدا ئەگەری شەڕی نێوخۆیش دێتە ئاراوە، بەتایبەت لەلای ئەو هێزانەی کەزیاتر بەرژەوەندییە ئابوری و ئەمنییەکانیان لەگەڵ ئێراندا دێتەوە یەک.


گەلەری