سەردێڕ:

سبەینێ ماوە زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید کۆتایی دێت

PM:03:58:28/12/2025

840 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ دووشەممە ٢٩ـی مانگ ماوەی زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید کۆتایی دێت و بڕیارە ئازاد بکرێت.


دوای ئەوەی دوو مانگ پێش هەڵبژاردن و لە شەوی ١٢ لەسەر ١٣ـی مانگی هەشت شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەهۆکاری سیاسیی دەستگیرکرا و زیندانی کرا، سبەینێ ٢٩ـی مانگ ماوەی زیندانیکردنەکەی کۆتایی دێت و بڕیارە ئازاد بکرێت.

هەر ئەوکات زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید دەنگدانەوەی گەورەی دروستکرد و چونکە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەهۆکاری سیاسیی زیندانی کراو و دوای چەند دانیشتنێکی دادگا، دادوەر سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر شاسوار عەبدولواحید دا سەپاند.













گەلەری