PM:07:21:28/12/2025
1112 جار خوێندراوەتەوە
سەبارەت بەو حەوت گەشتیارەی لە کوێستانێکی سنووری سیدەکان لە ناو بەفر گیریان خواردبوو و داوای بەهاناوەچوویان دەکرد، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، تیمەکانیان گەیشتوونەتە لایان و سەرجەمیان سەلامەتن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، ئێستا تیمەکانمان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان دوای یەک کاتژمێر بە پیادە رۆیشتن بەناو بەفر گەیشتنە لای ئەو ٧ گەشتیارەی کە لە سیدەکان گیریان خواردبوو، گەشتیارەکان سەلامەتن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەڵام پێویستە گەشتیارەکان لەگەل خۆیان بهێننەوە پێویستە یەک کاتژمێریتر
بە پێ بڕۆن تاکو دەگەنە ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێیە، چونکە بەفرێکی زۆر باریوە
و زیاتر لە یەک مەترە ئۆتۆمبێلەکانیان ناگەن بەو شوێنە.
کەریم کەیفی- سۆران