شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و سوپای سوریا لە دوو گەرەکی شاری حەلەب درووستبوو و هێزەکانی هەسەدە دەڵێن، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق تانك و تۆپخانه‌كان له دژی گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌له‌ب به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیداره و مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه دروستده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی کوردنشین لە شاری حەلەب شەڕ و پێکدادان لەنیوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سوریا درووستبوو و بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون.
دوای هێرشەکە ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە وتی، هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بە چەکی قورس و مامناوەند هێرشیان کردووەتە سەر دوو گەڕەکی كوردنشین لە حەلەب و ئۆباڵی تەواوی بەرپرسیارێتیی هێرشەکە دەخەنە ئەستۆی حكومەتی سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەكە درێژەپێدەرێکی ئەو هەڵکشانە بێ کۆنترۆڵەیە کە بەهۆی کۆنترۆڵنەکردنی گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی حکومەت هەڕەشە لە ئاسایشی شارەکە و ژیانی خەڵکی مەدەنی دەکات.
لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگری سوریا دەڵێت، هەسەدە بەشێوەیەكی كتوپڕ هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانیان لە دەوروبەری گەڕەکی ئەشرەفیە.
دەشڵێت، بانگەشەكانی هەسەدە راست نین و هێزەكانی سوپا هێرشیان نەكردووەتە سەر پێگەکانیان.
هاوکات بەپێی وتەی وەزارەتەکە، بەهۆی گرژییەکەوە زیانی گیانی لە ناو ریزەكانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کارمەندانی سوپادا هەيە و سوپا وەڵامی سەرچاوەی هێرشەكانی هەسەدە دەداتەوە.