سەرۆكی تیمی فریاگوزاریی بازیان دەڵێت، تا ئێستا تەرمی ئەندازیارە ونبووەکەیان نەدۆزیوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەڵێن کەریم، سەرۆكی تیمی فریاگوزاریی بازیان لەبارەی گەڕان بەدوای تەرمی ئەندازیارەکەی سنووری بازیان رایگەیاند، بەشێک لە کەلوپەلەکانی و کۆتا شوێنیان دۆزیوەتەوە، بەڵام تا ئێستا، تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
وتیشی، گەڕان بەدوای تەرمەکەدا
رۆژانە بەردەوامیی هەیە و هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشیش هاوکاریان بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە بۆچوونی ئەوان،
دوو حاڵەت هەیە بۆ دۆخی تەرمەکە، یان لە ژێر قوڕ و لیتەیەکی زۆردایە و نابینرێت،
یانیش لە سنووری بازیان دەرچووە.
رۆژی ٩ـی ئەم مانگە لافاوێکی گەورە
بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی گرتەوە و ئەندازیار ئەحمەد حامید، لە كارگەیەک
لە سنووری بازیان ئاو بردی و تاوەکو ئێستا، بێسەروشوێنە.