سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سلێمانی کەسێک بریندارکرا

PM:03:58:22/11/2025

912 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەنزیک بازاڕی تایەفرۆشانی فولکەی کۆنی دەستاڕەکە لە سلێمانی رووداوێکی تەقەکردن روویداوە، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک تەقەی لە هاوڵاتییەک کردووە و برینداری کردووە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێی دوو ئامۆزا، یەكێكیان چەند فیشەكێك دەنێت بەوەی دیكەیانەوە و بەهۆیەوە بریندار بووە و لە ئیستادا رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراوە.
هاوکات، چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانیش بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، شوێنەواری چەند فیشەكێك بە جەستەوەیەتی و لە ئیستادا بریندارەكە تەندروستی جێگیرە.

نوێ دەکرێتەوە..












گەلەری