وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، ٦٠٠ هه‌زار تەن له ٦٠٠ جۆر خورمایان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه و زیاتر له نیو تریلیۆن دینار داهاتی ئه‌و به‌رهه‌مه بووه.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، له ساڵی رابردوودا خورما كه بۆ وڵاتەکانی هیندستان و چین و بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵێك وڵاتی تر هه‌نارده كراوه، داهاته‌كه‌ی بەراورد بە ساڵانی رابردوو به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
هاوکات مه‌هدی
جبووری، بریکارى وەزارەتەکە روونی كرده‌وه، عێراق خاوه‌نی باشترین جۆره‌كانی خورمایه
له جیهاندا، وڵاته‌كه توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی له هه‌نارده‌كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه
بپارێزێت و ببێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵاتانی هه‌نارده‌كاری خورما له جیهاندا.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵدایه ئه‌و به‌رهه‌مه زیاتر پێش بخات و به
هاوكاریی جوتیاران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رده‌میانه، بەرهەمەکان بپێچنەوە و
رێکبخەن وه‌ك به‌رهه‌مێكی نایاب و دیار بیخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی
كشتوكاڵ خورمای جۆری مه‌جهول، به‌رحی، مه‌كتوم و ئه‌شره‌سی له باشترین جۆره‌كانی
خورمایه كه له عێراق به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و هه‌نارده‌ده‌كرێت.