سەردێڕ:

بێستون تاوگۆزی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراق خەڵاتی رێزلێنانی پێدەدرێت

PM:04:28:22/11/2025

2432 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی بێستون تاوگۆزی، کۆمێنتاری وەرزشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی سپۆرت بانگهێشتکردووە بەمەبەستی رێزلێنان.


دوای ئەوەی کۆمێنتاری و وتەکانی بێستون تاوگۆزی، لە یارییەکەی عێراق بەرامبەر ئیمارات کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، ئەو بابەتە گەیشتە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و بە فەرمی بڕیاریدا بە بانگهێشتکردنی بۆ بەغدا بە مەبەستی پێشکەشکردنی خەڵاتی رێزلێنان.

هاوکات بێستون تاوگۆزی رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی لالیگای عێراق و عەدنان دەرجالی، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی سوپاس و پێزانین و وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنان.

هۆکارەکەشی بۆ ئەوەی گەڕاندووەتەوە کە کۆمێنتاریەکانی بە تایبەت بۆ یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق کاریگەری گەورەی زۆری هەبووە و کاردانەوەی گەورەی هەبووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.













گەلەری