شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گەیشتنە هەرێمی کوردستان، مالیکیش دەڵێت، دەیانەوێت لە ماوەی مانگێکدا حکومەت پێکبهێنرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان گەیشتە هەولێر و سەرەتا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆدەبێتەوە، مەبەستی سەردانەکەی مالیکی بۆ هەرێم و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم، گفتوگۆکردنە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
نوری مالیکی لەپاڵ سودانی و چەند کاندیدێکی تر چاوی لە وەرگرتنی پۆستی
سەرۆک وەزیرانە و لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، پشتگیری پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق
دەکەن لەماوەی مانگێکدا.
باسی لەوەشکرد،
چوارچێوەی هەماهەنگی پێوەرێکی دیاریکراوی بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو داناوە و
بڕیاری نەداوە سەرۆک وەزیرانی ئێستا لە خولی دووەمی سەرۆک وەزیران بێبەش بکرێت.
وتیشى،
ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی بە رێککەوتنی کاتی چارەسەر ناکرێن
بەڵکو پێویستیان بە داڕشتنی یاسایە و پڕۆسەی سیاسی دوای ھەڵبژاردن وا دەخوازێت ئەو
بچێتە ھەولێر بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە ئاڵۆزییەکان.
ئەوە
لەکاتێکدایە، هەر دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، چوارچێوەی هەماهەنگی
شیعەکان کەوتوونەتەخۆ و هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێکردووە و پیشتریش
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەی و گەشەپێدان سەردانی هەرێمی
کوردستانی کرد.