سەردێڕ:

کۆمسیۆنی پاڵپشتی نشتمانی تورکیا سەبارەت بە ناردنی شاند بۆ ئیمراڵی کۆدەبنەوە

PM:01:25:21/11/2025

928 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی تایبەت بە پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کۆببنەوەوە بۆ تاوتوێکردنی ناردنی شاندێک بۆ زیندانی ئیمراڵی.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی وەک ئەندازیاری پرۆسەی نوێی ئاشتی هێنا و وتی، ئەگەر کۆمسیۆنی پەرلەمان نەچێتە ئیمراڵی، ئەو ئامادەیە سەرانی بکات.

هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەنگاوەکانی هاوپەیمانەکەی دەربڕی و وتی، لە پرۆسەی ئاشتیدا بە هەستیاری و ئاگاییەوە هەنگاو دەنێن.

سەبارەت بەو پرسە، فەتی یەڵدز یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە وتی، بڕیاری چوونی شاندەکە بۆ ئیمڕاڵی دەخرێتە دەنگدانەوەبۆ پەسەندکردنی پێویستی زۆرترین دەنگی رەها هەیە.













گەلەری