PM:12:19:21/11/2025
1628 جار خوێندراوەتەوە
لەئاكامی دەمەقاڵەی نێوان دوو گەنج لە بازاڕی عەلوەی سلێمانی كە هەردووكیان هاوڕێ بوون، یەكێكیان ئەوی تریان دەكوژێت.
چەند شایەتحاڵێك بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەیینی ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دوو شۆفێری بارهەڵگر كە هەردووكیان هاورێی یەكتر بوون و باریان لەكەلارەوە هێناوە بۆ عەلوەی سلێمانی، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا، یەكێكیان ئەوی تر بە دەڕنەفیز دەكوژێت و دواتر خۆشی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە.
شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، رووداوەكە بەهۆی ئەوەوە بووە، كە ئەو دووگەنجە لەرێگادا بەرەو سلێمانی، بە ئۆتۆمبێلەكانیان دەستیان شكاندووەتەوە سەر یەكترو كە گەیشوونەتە عەلوەی سلێمانی بەشەڕهاتوون و دواتر ئەو رووداوەی لێكەوتووەتەوە.
گەنجە كوژراوەكە تەمەنی ٢٤ ساڵە، دوای ئەنجامدانی توێكاری، تەرمەكەی رادەستی كەسوكاری كراوەتەوەو بردراوەتەوە بۆ كەلار.