سەردێڕ:

ئەنجومەنی جیهانیی زێر: یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتە ١٧٠ تەن

PM:06:49:22/11/2025

684 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ دەڵێت، عێراق لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ، شەش تەن زێڕی کڕیووە، بەوەش کۆی یەدەگی زێڕی وڵاتەکە گەیشتووەتە ١٧٠ تەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ بڵاویکردەوە، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا کڕینی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکانی وڵاتانی جیهانەوە بەراورد بە چارەکی یەکەم و دووەمی ئەمساڵ زیادیکردووە و نزیکەی ٢٢٠ تەن بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکی ناوەندیی کازاخستان، گەورەترین کڕیاری زێڕبووە لەو سێ مانگەدا و ١٨ تەن زێڕی کڕیووە وکۆی یەدەگی گەیشتووەتە ٣٢٤ تەن زێڕ، سەبارەت بەعێراقیش لە ماوەی مانگەکانی شەش بۆ نۆی ئەمساڵدا شەش تەن زێڕی کڕیوە و کۆی یەدەگی گەیشتووەتە ١٧٠ تەن زێڕ.













گەلەری