PM:11:46:20/11/2025
892 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی دەنگۆی هەواڵی داخستنی دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی دوو رۆژ، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورە لە راستیەوە و هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری ئاساییە و ئەو بڕیارە تەنها پەیوەستە بە کۆڵبەران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە ئێن ئاڕ تی وت، "ئەو هەواڵەی کە بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە داخستنی دەروازەکەمان دوورە لە راستییەوە هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری ئاساییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ رێکخستنەوەی کۆڵبەران لە
دیوی ئێران ئەمڕۆ و سبەی رێگەیان پێ نەدراوە کۆڵبەرەکان هاتووچۆ بکەن، ئەگەرنا
هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری ئاسایی بووە، وەکو دەروازەی حاجی ئۆمەران ئێمە هیچ کێشەیەکمان
نیە و ئەوەی هەیە تەنیا لە دیوی ئێرانە و بڕیاری خۆیانە بڕیارەکەش تایبەتە بە کۆڵبەران".
کەریم کەیفی - سۆران