سەردێڕ:

كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستهات له‌ ئاست چاوه‌ڕوانیدا نه‌بوو

PM:08:50:20/11/2025

592 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵی دادگەریی دەڵێت، ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەستهات لە ئاست چاوەڕوانیی ئەوان نەبوو و دەنگەكانی كۆمەڵ پاشەكشەی كردووە. دەشڵێت، ئەنجومەنی سەركردایەتیی حزبەکە بەرپرسیارێتیی و ئۆباڵی ئەنجامەكان دەخاتە ئەستۆی خۆی و خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کۆمەڵی دادگەری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی هەڵسەنگاندنێكی ورد و هەمەلایەنەی بۆ ئەنجام و دەرئەنجامەكانی دواهەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كرد و تێیدا سوپاسی ئەندامان و دەنگدەرانی دەكات كە پشتیوانیی كۆمەڵ و كاندیدەكانی بوون و ئەوەندەی لە توانایاندا بوو ئەنجامیان دا.

باسی لەوەشکردووە، پشتیوان بە خودا و بە راوێژ و راگۆڕینەوە و پلانی گونجاو كۆمەڵ نەخشەی چاوبەخۆداگێڕانەوە دادەڕێژێت، بە شێوەیەك گوڕوتینی زیاتر بداتەوە بە ئەندامان و دۆستان و دڵسۆزانی.













گەلەری