PM:04:32:20/11/2025
3436 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی نەبوونی رێوشوێنی سەربڕینی وشتر و نەبوونی سەربڕی شارەزا، سەربڕینی وشتر لە کوشتارگەی هەولێر قەدەغە کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، "کەسی شارەزا و سیستمی مۆدێرن هەبێت بۆ سەربڕینی وشتر، چونکە سەربڕینی وەک ئاژەڵانی دیکە نییە و قورسە، پێویستە شوێنەکەی بۆنی خوێنی لێ نەیەت و دووجار ملی ببڕدرێت، کە ئەمەش کاری کەسی شارەزایە بۆیە چیتر رێگە نادرێت لە سەربڕخانەکانی هەولێر وشتر سەر ببڕدرێت و قەدەغەیە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە
لە سەربڕخانەکانیان ١٥٠ بۆ ٢٠٠ سەر ئاژەڵی گەورە سەردەبڕدرێت، لە کاتێکدا یەک بۆ
دوو وشتر سەربڕدراوە، بەڵام ئێستا سەربڕینی وشتر قەدەغە کراوە.
هێرش قادر - هەولێر