سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

AM:08:14:20/11/2025

716 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک دابەزی و بە ٥٩ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار:
-هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا بەبڕی ٤.٤٥ ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە.
-هەروەها بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەمریکا سزاکانی بۆ سەر رووسیا جێبەجێبکات.














گەلەری