PM:09:24:20/11/2025
888 جار خوێندراوەتەوە
دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەرکەوت تەنها لە ٣١٪ـی هاوڵاتیان دەنگیان بە پارتی و یەکێتی داوە سەرەرای ئەوەی کە دەنگیشیان زیادیکردووە. دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدیش بە پلانی دەسەڵات هۆکارەکەی کاریگەری و رێگربوونی بوو لەبەردەم کارەکانی دەسەڵات.
دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، پارتی و یەکێتی ئاهەنگی بردنەوە و سەرکەوتنیان دەگێڕا و خۆیان بە براوە دادەنا، بەڵام دەرکەوت کە بە هەردوو حزبەکە تەنها ٣١٪ـی دەنگی کۆی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمیان هێناوە، کە پارتی ٢٢٪و یەکێتیش ٩٪ــی دەنگەکانیان هێناوە.
کۆی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێم سێ ملیۆن و ٨٨٣ هەزار و ٥٠١ کەس بوون و لەو ژمارەیە بە هەردوو حزبەکە تەنها ملیۆنێک و ١٩٤ هەزار و ٤٢٨ کەس دەنگیان بە پارتی و یەکێتی داوە.
ئەمەش مانای وایە کە ٧٠
٪ــی خەڵکی هەرێم لەگەڵ پارتی و یەکێتی نەبوون، کە یان نەچوون بۆ دەنگدان
یان دەنگیان بە ئۆپۆزسیۆن داوە یانیش دەنگیان پوچەڵ بووە، ئەمانەش لەکاتێکدان کە
بەحساب دوو حزبەکە لەم هەڵبژاردنەدادەنگیشیان زیادیکردووە.
سەرەڕای ئەوەی
کە گومانی زۆر لەسەر زیادکردنی دەنگەکانیان هەیە بەڵام هەردوو حزبەکە سێ مانگ پێش
هەڵبژاردن شاسوار عەبدولواحیدیان دەستگیرکرد و بە سیاسی حوکمیاندا و ئەوە یەکێک
بوو لە سەرەکیترین هۆکارەکانی زیادبوونی دەنگەکانیان، هۆکاری دەستگیرکردنیشی ئەوەبوو
کە پارتی و یەکێتی دەیانزانی کە ئەو تاکە کەسە رێگری لە پیلانەکانیان بکات و
نەهێڵێت سەربگرێت، هەروەک چۆنلە هەڵبژاردنی ٢٠٢١ بەهێزی
پێگەیشاسوار عەبدولواحیدو پەیوەنییە فراوانەکانی رێگربوو لەوەی
پلانەکەی دەسەڵات سەربگرێت و دەنگەکانی پارتی و یەکێتی زیادبکات.
ئێستاش کە دوو حزب بە دەنگی راستەقینەی کەمینەی هەرێم حوکمی زۆرینە دەکەن و
دەسەڵاتیان لەدەستە،شەرعیەتی
حکومڕانیی هەرێم لەژێر پرسیاردایە.