عەممان ڤیزای لەسەر هاووڵاتییانی عێراق هەڵگرت و سوڵتانی شانشینەکەش فەرمانێکی شاهانەیی لەوبارەیەوە دەرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سوڵتان هەیسەم بن تاریق لە عەممان بڕیارێکی دەرکرد کە کە تایبەتە بە پەسەندکردنی رێککەوتنی نێوان عەممان و عێراق لە پرسی ڤیزادا و پرسی هەڵگرتنی ڤیزای سەر عێراقی لەلایەن عەممانەوە یەکلاکردەوە.
رێککەوتنەکە بۆ لێخۆشبوونە لە ڤیزای هاوبەش بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی
دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاریی.
لە فەرمانیکی شاهانەیی شانشینەکەدا هاتووە، دوای پێداچوونەوە بە یاسای
بنەڕەتی دەوڵەت و رێککەوتنی نێوان حکومەتی عەممان و عێراق سەبارەت بە لێخۆشبوونی
ڤیزەی هاوبەش بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاریی، کە لە ٣ـی
ئەیلولی ٢٠٢٥ واژۆ کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە پشتبەستن بە مەرجەکانی بەرژەوەندی گشتیی،
بریارەکە دراوە و لەدوای دەرچوونی لە رۆژنامەی فەرمییەوە دەچێتە بواری
جیبەجێکردنەوە ڤیزا لەسەر عێراقییەکان هەڵدەگیرێت.