كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، ژماره‌ی تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ٨٠٠ تانه‌ی تێپه‌ڕاندووه و له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه، پێداچوونه‌وه‌یان پێدا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن لە گرووپی رۆژنامەنووسان لە واتس‌اپ بڵاویکردەوە، "ژمارەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ٢٠٢٥، بۆ زیاتر لە ٨٠٠ کەس بەرزبووەتەوە".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "پێشکەشکردنی تانەکان ئەمڕۆ لەگەڵ تەواوبوونی دەوامی فەرمی، کۆتایی
هات، بەڵام هەندێک لە فەرمانگەکان هێشتا بەردەوامن لە ناردنی تانەكان".
جۆرەكانی
سكاڵای هەڵبژاردنی عێراق سێ جۆرن، زەرد و سەوز و سوور.
بە پێی ریزبەندی كۆمسیۆن سكاڵاكان بەم جۆرە دابەشكراون:
سکاڵای زەرد:
ئەمانە مەرجی فەرمی یان جەوهەرییان نییە و بە راشکاوی رەتدەکرێنەوە.
سکاڵای سەوز:
ئەمانە تایبەتن بە پێشێلکاری ئیداری یان بانگەشەی هەڵبژاردن کە کاریگەرییان لەسەر
ئەنجامی هەڵبژاردن نییە، بەڵام پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.
سکاڵای سوور:
ئەمانە پێشێلکاری جددی لەخۆدەگرن کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەنجامە کۆتاییەکان
هەبێت و لە لێکۆڵینەوە و مامەڵەکردندا ئەولەویەتیان پێدەدرێت.
رۆژی ١١ـی ئه‌م
مانگه هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئه‌نجامدرا و دووشه‌ممه‌ی رابردووش، كۆمسیۆن
ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌كه‌ی راگه‌یاند.