PM:05:12:20/11/2025
704 جار خوێندراوەتەوە
دەرچووانى ١٢ـی ئامادەیی هەرێمى کوردستان، لە ئێستاوە دەتوانن بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشوورى عێراق پێشکەش بکەن، هەروەها دەرچووانى ١٢ـی ئامادەیی ناوەراست و باشوورى عێراقیش بەهەمان شێوە دەتوانن لە ئێستاوە بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پێشکەش بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتی، بریاڕدرا بە دابینکردنى ٤٠٠ کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشوورى عێراق بۆ خوێندکاران و قوتابیانى ١٢ـی ئامادەیی هەرێم، بەپێچەوانەوەش دابینکردنى ٤٠٠ کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکاران و قوتابیانى ١٢ـی ئامادەیی ناوەراست و باشوورى عێراق.
دەشڵێت، بۆ ئەم
مەبەستە لە ئێستاوە سەرجەم دەرچووانى ١٢ـی ئامادەیی هەرێمى کوردستان و ناوچەکانى
دیکەى عێراق لە رێگەى ئەم دوو لینکەوە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن.
دەرچوانى ١٢ـی
ئامادەیی هەرێمى کوردستان لێرەوە دەتوانن داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و
پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق تاکو رۆژى سێشەممە رێکەوتى ٢٥ـی ئەم مانگە
دەتوانن پێشکەش بکەن.
هەروەها دەرچووانى
١٢ـی ئامادەیی ناوەراست و باشوورى عێراق لێرەوە دەتوانن داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و
پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان تاکو رۆژى سێشەممە رێکەوتى ٢٥ـی ئەم مانگە دەتوانن
پێشکەش بکەن.