PM:12:06:20/11/2025
2256 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن دەلێت، تا ئێستا ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن گەیشتووەتە ٤٠٠ تانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق دەشڵێت، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی تانەدانە لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن.
وتیشی، تا
ئێستا ژمارەی ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە گەیشتووەتە ٤٠٠ تانە.
ژمارەی سکاڵا زەردەکان ٧١ سکاڵایە، کە سەرجەمیان
لەلایەن دەستەی کۆمسیارانەوە رەتکراونەتەوە بەهۆی کەمی
بەڵگەی پێویست.
هاوکات، ژمارەی سکاڵا سەوزەکان ٣٢ سکاڵایە، کە هەندێکیان بە
بڕیارێکی دەستەی کۆمیسیاران رەتکراونەتەوە، هەندێکی دیکەشیان لەژێر لێکۆڵینەوەدان.