سەردێڕ:

نوێترین زانیاریی سەبارەت بە دەرماڵەی مامۆستایانی هەرێم

PM:12:43:20/11/2025

1084 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئەگەر رێککەوتن سەبارەت بە پرسی مووچە و نەوت بەردەوام بێت، لە نێوان بەغدا و هەرێم، ١٥٠ هەزاری دەرماڵە بۆ مامۆستایانی هەرێم خەرجدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی وت، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، زیادکردنی ١٥٠ هەزاری دەرمالە مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمیش دەگرێتەوە.

وتیشی، مووچەی مامۆستایان لەلایەن حکومەتی عێراقە دابیندەکرێت و ئەگەر رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم  لەبارەی پرسی مووچە و نەوت بەردەوام بێت، ئەوا ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمیش خەرج دەکرێت.
هاوکات، ئەمە دوای ئەوە دێت وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی ١٥٠ هەزاری دەرماڵەی دا بۆ مامۆستایانی عێراق.













گەلەری