AM:10:16:20/11/2025
824 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕتی هەفتەی داهاتوو شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرکردایەتیی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەبێت و سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
لە چەند رۆژی دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە لایەنە
سیاسییەکانی عێراق دەستیانکردووە بە ئامادەکارییەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ
و لەناویشیاندا چوارچێوەی هەماهەنگی چەندجارێک کۆبوونەوەیان کردووە و سەردانی
ئەمجارەشیان بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەبێت لەگەڵ لایەنە سیاسییە کوردییەکان.