AM:11:14:20/11/2025
1100 جار خوێندراوەتەوە
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ١٠ کەس کێبڕکێی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەكەن و هەفتەی داهاتووش موچەی مانگی نۆی هەرێم خەرجدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فوئاد حسێن دەڵێت، لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بۆ مەبەستی پێکهێنانی کابیەنی نوێی بە شێوەیەکی فەرمی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە و تا ئێستا زیاتر لە ١٠ کەس کێبڕکێ لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەكەن. وتیشی، پۆستی سەرۆک کۆمار دەدرێتەوە بە کورد.
سەبارەت بە موچەش وتی، هەفتەی داهاتوو بەغداد موچەی مانگی ئەیلولی
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات، موچەی مانگی ١٠ ش بێ کێشە دەنێردرێت.