سەردێڕ:

بەم رێگا ئاسانە پەستانی خوێنت داببەزێنە

AM:09:25:20/11/2025

1148 جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی زانایان لە پەیمانگای تەندروستی و زانستی ئۆریگۆن، توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا و پشتڕاستیان کردەوە کە خەوتنی رێکوپێک دەتوانێت پەستانی خوێن کەم بکاتەوە، تەنانەت لەو کەسانەی کە دەرمان دەخۆن بۆ چارەسەرکردنی پەستانی خوێنیان.


لە توێژینەوەکە ١١ کەسی پێگەیشتوو بەشداربوون لە تەمەنی مامناوەنددا کە پەستانی خوێنیان بەرزە، دوای چاودێریکردنی شێوازی ئاسایی خەوتنیان بۆ ماوەی هەفتەیەک، داوایان لێکرا کە کاتێکی دیاریکراوی خەوتن هەڵبژێرن و بۆ ماوەی دوو هەفتە پابەندبن پێیەوە، و بەشداربووەکان کاتی خەوتنیان لە ٣٠ خولەکەوە تەنها بۆ حەوت خولەک کەمکردەوەو و ئەنجامەکان دڵخۆشکەربوون و پەستانی خوێنیان دابەزی، ئەمەش ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ بە رێژەی ٪١٠ کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکانی پێشتر دەریانخستووە کە شێوازی ناڕێکی خەوتن ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەکات و توێژەران دەڵێن، رێکخستنی کاتی خەوتن هاوسەنگی دەگەڕێنێتەوە بۆ کاری رۆژانەی لەش کە کۆنتڕۆڵی، کارکردنی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات و بە شێوەیەکی تەندروست پەستانی خوێن دادەبەزێنێت لە شەودا و تەواوکەری چارەسەرەکانی پەستانی خوێنە.

توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە تەنها ماوەی خەوتن گرنگ نییە، بەڵکو رێکوپێکی کاتی خەوتنیش گرنگە.













گەلەری