سەردێڕ:

چارەنووسی دوو مووچەی کۆتایی ئەمساڵ چی لێدێت؟

PM:10:04:20/11/2025

828 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی رێکنەکردنەوەی دارایی هەرێم لەگەڵ عێراق چارەنووسی دوو مووچەی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران نادیارە، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، زیاتر لە ساڵێکە حکومەتی عێراق ٩٤٥ ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆران دەنێرێت بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو پابەندی رێکەوتنەکان نابێت.


حکومەتی عێراق لەسەرەتای رێکەوتنیان لەگەڵ هەرێم داوای یەکخستنەوەی دارایی هەرێم و عیراقی کرد بەجۆرێک بێت تا عێراق بتوانێت مانگانە لەگەڵ مووچەخۆرانی خۆی مووچەی هەرێمیش بنێرێت بەلام هەرێم پابەند نەبوو دوو مانگ دوایخستووە و لەدوای عیراقەوەیە و ئەمەش وایکردووە مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ ئەمساڵ چارەنووسی دیار نەبێت.

ئیستا مووچەخۆرانی هەرێم ٦٠ مووچەی نەدراو و پاشکەوتیان لای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمە و تا ئیستا چارەنووسیان نادیارە بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم لە ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە و ناردنی ١٢٠ ملیاری مانگانە لەمساڵدا ژمارەی مووچە نەدراوەکان بەرز دەبێتەوە بۆ ٦٢ مووچە.

هەرێمی کوردستان مانگە پێویستی بە ٩٤٥ ملیار دینارە و حکومەتی عێراق ماوەی ساڵیک زیاترە بەردەوام مانگانە ئەو برە پارەیەی بە زیادیشەوە دابین کردووە بەلام هەرێم پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکانی لەگەڵ عێراق.

ئیستا حکومەتی هەرێم زیاتر لە ٢٧ ترلیۆن دیناری مووچەخۆران قەرزدارە و دیار نیە کەی بۆیان دەگەرێنێتەوە.













گەلەری