PM:05:31:19/11/2025
300 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبایان بەرێژەی ٤٣٪ کەمکردووەتەوە بەراورد بە گرێبەستەکانی پێشوو و دەستیشیان کردووە بە پلانێکی درێژخایەن بۆ بەرهەمهێنانی ٥٧ مێگاوات کارەبا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،ئەوان قازانجی وەبەرهێنەر و بەرژەوەندی دەوڵەت و تێچووی بەرهەمهێنانیان لەبەرچاو گرتووە و وەزارەتی کارەبا و دەزگا پاڵپشتەکانییانن ئاڕاستە کردووە بۆ هەژمارکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی وزە و وەرگرتنەوەی ئەو تێچوونانە لەڕێگەی کۆکردنەوەی داهاتەوە.
باسی لەوەشکرد، لیژنەیەکی تایبەتمەندیان پێکهێنا بۆ پێداچوونەوە بە
کۆکردنەوەی داهات، کە پێویستە هاوتا بێت لەگەڵ بەرهەمهێنان و دابەشکردن و
پارەدانەکانی گەنجینەی دەوڵەت بۆ کەرتی کارەبا.
ئاماژەی بەوەشکردووە،قۆناغی
جێبەجێکردنی پڕۆژەی وێستگەی کارەبای گەرمی یوسفیە دەستپێکردووە، بە توانای هەزار و
٤٠٠ مێگاوات و پلانێکی ٢٠ ساڵەیان دەستپێکردووە بۆ زیادکردنی ٥٧ هەزار مێگاوات
کارەبا بە رێککەوتن لەگەڵ دوو کۆمپانیادا.