سەردێڕ:

کۆمسیۆن: تا ئێستا ٨٠ تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراون

PM:02:02:19/11/2025

432 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەنها ئەمڕۆ ٣٦ تانە لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن دراون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ژمارەی تانەدان تا ئێستا گەیشتووەتە ٨٠ تانە و تەنها ئەمڕۆ ٣٦ تانە لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن دراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا کۆتایی دەوامی رۆژی ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ٣٦ تانە لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دراون.
هاوکات، رۆژی ١٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاوکردەوە و دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان کۆمسیۆن دوێنێ، دەرگای پێشكەشكردنی تانەی لەسەر ئەنجامەكان بۆ لایەنە بەشدارەكان كردووەتەوە.














گەلەری