سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: پێویستمان بە شەڕ نەماوە و رێگەی دیالۆگمان گرتووەتەبەر

PM:12:22:19/11/2025

736 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، لەسەرەتای شۆڕشی سوریا، ئێمە لە دژی شەڕ بووین و هەتا بەسەرماندا نەسەپێندرا شەڕمان نەکرد، بەڵام بۆ ئێستا پێویستمان بە شەڕ نییە و رێگەی دیالۆگمان هەڵبژاردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مه‌زڵوم عه‌بدی ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، رێککەوتنی ١٠ـی ئازاری نێوان ئێمە و شەرع، رێگری لە شەڕێکی خوێناوی گرت له‌ نێوان دیمه‌شق و رۆژاڤا، و داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەن رێگر نەبن لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ١٠ی ئازار و هیوادارن کێشەکانی سوریا بە ئاشتی چارەسەر بکرێن.

لە پەیامێکی بۆ تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ جارێک هێرشیان نەکردووەتە سەر کەس و ناشیکەن، ئەوەی کردوویانە تەنها بەرگریکردن بووە لە خۆیان، و هەر لایەنێک مەترسییان لەسەر درووستنەکات نابنە مەترسی بۆی، و پێویستە وەک مەترسی نەیانبینن، وەک ئارامی بۆ سوریا و وڵاتانی دراوسێ ببینرێن.













گەلەری