سەردێڕ:

فراکسیۆنی نەوەی نوێ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبەردەم تەندروستی سلێمانی ئەنجامدا

AM:11:39:19/11/2025

712 جار خوێندراوەتەوە

ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەڵێت، رۆژانە مادەیەکی ژەهراوی لە نزیک دریاچەی دوکان و دەربەندیخان دەڕێژرێ کە بڕەکەی ٥٠ تەنە و پاشماوەی کارگە و پاڵاوگەکانە و لێکەوتەی خراپی تەندروستی دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەڵێت، کیشەی ماددە ژەهراوییەکان و کارگوزارەکان پێشکەشی داواکاری گشتی دەکەن و ئەم دەسەڵاتە نەک هەر مووچەی بڕیوەو و ژیانی خەڵکی خراپ کردووە، بەڵکو دەستی خستۆتە ناو ئاو و هەواو و خاک و ژینگە و ژیانی هاوڵاتیانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نزیک عەربەت ١٤٠ کارگە هەیە و بەشێکیان نا یاساین و بۆنەکانی ژەهراوین، ئەمە لێکەوتەی زۆر خراپی تەندروستی دەبێت.

وتیشی، ئەم دەسەڵاتە بەوەوە نەوەستاوە زوڵم لە بەشێک لە چین و توێژەکان بکات و یاری بە قوت و ژیانی خەڵک بکەن، ئێستا دەستیان خستۆتە ناو گیرفانی کارگوزارێک و پاککەرەوەیەکی ناو نەخۆشخانەکان، و بەپێی دوو رێنمایی کە وەزارەتی دارایی و کاروباری کۆمەڵایەتی دەریکردووە، پێویستە هەر کارگوزارێک بڕی ٣٥٠ هەزاریان پێبدرێت بەدەسەتی بەڵام ٢٧٥ هەزاریان پێدەدرێت و هەموو مانگێک بڕی ٧٠ بۆ ٨٠ هەزاریان لێدەبڕدرێت لەلایەن کۆمپانیایەکی نزیکی پارتی و یەکێتی.













گەلەری