سەردێڕ:

ژینگەپارێزانی تەندروستی سۆران تا ئێستا مووچەی مانگی ١٢ـیان وەرنەگرتووە

PM:08:25:18/11/2025

2016 جار خوێندراوەتەوە

کێشەی مووچەی ژینگەپارێزانی ئیدارەی سۆران بەردەوامە بە وتەی خۆیان، ژمارەیان زیاتر لە ٤٠٠ کارمەندە تاکو ئێستا مووچەی مانگی ١٢ـی ساڵی رابردوو و نیوەی مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەشێک لە ژینگەپارێزانی تەندروستی لە سنووری ئیدارەی سۆران بە ئێن ئاڕ تیان وت، "لە نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران ٤٢٠ کارگوزار کار دەکەن، بەڵام تاکو ئێستا مووچەی مانگی ١٢ـی ساڵی رابردوو و نیوەی مانگی ١ـی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە کە دەکاتە مووچەی ٤٧ رۆژ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین جار بەرپرسانی تەندروستی بەڵێنی چارەسەری کێشەکانی پێداون بەڵام تاکو ئێستا کێشەکەیان چارەسەر نەکراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا رایگەیاند، کێشەی ژینگە پارێزانی تەندروستییان چارەسەرکردووە، لەماوەیەکی نزیکدا بۆیان خەرج دەکرێت خەرج دەکرێت.



کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری