PM:06:09:22/11/2025
888 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی، کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، قوسەی مەحبوبە، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیوویەتی، نوری مالیکی، کاندیدی پارتی دەعوە و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە بۆ سەرۆک وەزیران"، محەد شیاع سودانیش کاندیدی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانە بۆ ئەو پۆستە.
ئەو ئەندامەی
هاوپەیمانیەکەی سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە هێزەکانی تری ناو
چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەم کاندیدەکانی خۆیان ئاشکرابکەن".