PM:01:42:18/11/2025
1800 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، ئەگەر هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی و تەرازووی پێداچوونەوە رادەستبکات هەفتەی داهاتوو مووچە دەنێرن .
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، تەیف سامی دەشڵێت، ئەگەر وەزارەتی دارایی هەرێم زانیاری تەواویان پێبدات لەسەر تەرازووی پێداچوونەوە و داهاتی نانەوتییان رادەست بکات، هاوکات رادەستکردنی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە بەردەوام بێت، هەفتەی داهاتوو موچە دەنێرن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا
ئێستا ١٢٠ ملیاری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی نۆ رادەستی بەغدا نەکردووە و نزیکەی ٥٠
رۆژیشە موچەکانیان وەرنەگرتووە.