حه‌ج وعومره‌ی هەرێم دەڵێت، ده‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئەو كۆمپانیایانە دەکەن، کە ناویان نوسیوە بۆ هاوەڵیکردنی حاجیان بۆ حه‌ج.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج وعومره‌ی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت، هەموو ئەو کۆمپانیایانەی ئەمساڵ ناویان نوسیوە بۆ هاوەڵیکردنی حاجییان، لە ماوەیەکی نزیکدا له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌لیكترۆنیی حه‌ج چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی
حه‌ج وعومره له‌گه‌ڵ نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له‌سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره
سه‌ربه‌خۆكان پێكهێندراوه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و تیروپشك بۆ ئه‌و
كۆمپانیانه‌ی كه داواكارییان پێشكه‌شكردووه.
باسی لەوەشکرد،
لیژنه‌كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌ست به‌كاربووه و له هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌گوێرەی
خشته‌یه‌ك هه‌موو كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان ئاگاداردەکرێنەوە و چاوپێكه‌وتن و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ دەکرێت، بۆ
ئەوەی ناویان بچێتە تیروپشكه‌وه له ده‌روازه‌ی حه‌ج دواتر به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی
تیروپشكیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
بەپێی
ئامارەکان، تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ٤٠٠ كۆمپانیا به شێوه‌ی
رەسمی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و كه بڕیاره بۆ حه‌جی ٢٠٢٦، زیاتر له ١٠٠ كۆمپانیا
هاوه‌ڵی حاجییان بن له پرۆسه‌ی حه‌جدا.