PM:08:37:16/11/2025
1184 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی تۆوی گەنمی پلە یەک بەسەر جوتیاراندا لە سەرتاسەری عێراق و حکومەت بە نرخی هەرزانتر تۆو دەدات بە جوتیاران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق وتیشی، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی رێژەی دابەشکردنی بنەتۆو لە ٪٥٠ بۆ ٪٦٠، ئەمەش بووە هۆی کەمکردنەوەی نرخی فرۆشتنی تۆوی گەنمی پەسەندکراو لە ٥٩١ هەزار دینارەوە بۆ ٤٧٣ هەزار دینار.
دەشڵێت،
ئەو تۆوانەی کە دابەشدەکرێن دەتوانن بەرگەی وشکەساڵی و کەمبارانی بگرن و داواشی لە
سەرجەم جووتیاران کرد سەردانی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەت بکەن بۆ وەرگرتنی
پشکەکانیان بەپێی ئەو پلانە کشتوکاڵییەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵی
پارێزگاکانەوە پەسەندکراوە.