PM:12:15:22/11/2025
972 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاست یاخود کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، چەند رێکارێکی ئیداری و کارگێڕی لە وەزارەتی دارایی ماوە کە تەواو بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت لە م هەفتەیەدا پارەی مووچەی مانگی نۆ بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەى مانگی ١١ـی
مووچەخۆرانی عێراق، بەرپرسانی بەغدا وتیان لەم هەفتەیە مووچەى مانگی نۆی هەرێمیش
دەنێرن.
ئەمەش
لە کاتێکدایە نزیکەی دوو مانگە مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە و
چارەنووسی مووچەی مانگەکانی دیکەش بە نادیاری ماوەتەوە.