PM:04:04:16/11/2025
2224 جار خوێندراوەتەوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت، پێویستە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا، مانگانە ١٢٠ ملیار دینارەکە رادەست بکات بۆ ناردنی مووچە لە بەغداوە.
دەشڵێت، هیچ پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، زیاتر لە سێ مانگە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەکانیان دواکەوتووە، پێویستە حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیارەکە رادەستی بەغدا بکات وەک لە رێکەوتنەکەی هەرێـم و بەغدا هاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی ماوەبەسەرچوو بێباکە لەوەی نەوت بەسەر خەڵک دابەش بکات و پێویستە بە زووترین کات حکومەتی ماوەبەسەرچوو
نرخی نەوت دابەزێنێت بۆ نرخی پاڵپشتیکراو و نرخەکەی کەمکاتەوە".
وتیشی "لە بەغدا بەرمیلێک نەوت نرخی ٣٥ هەزارە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو
، بە سێ هێندە دەیفرۆشێت و وەک نەوەی نوێ، فشار دەکەن مووچە و نەوت دابەشبکرێت".